گومان له‌وه‌دا نییه كه گۆرانی شاعیر یه‌كێكه له‌و گه‌وره شاعیرانه‌ی كورد كه خزمه‌تێكی زۆری ئه‌ده‌بی كوردی كوردی به‌گشتی و شیعری كوردی به‌تایبه‌تی كردووه. ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه به‌سه‌رهاتێكی زۆر خۆش هه‌یه كه ره‌نگه زۆربه‌مان ئاگاداری نه‌بین، بۆیه لێره‌دا له ماڵپه‌ڕی لاوانی كوردستان ئه‌و به‌سه‌رهاته‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
گۆرانی شاعیر له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی به‌غدا زیندانی ده‌كرێت، دواتر بڕیاری ده‌درێت كه ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌یه‌ك بكرێت له باشووری عێراق، ئیدی گۆرانی شاعیر بۆ گرتووخانه‌كه‌ی باشوور ده‌به‌ن.. له‌ڕێگه‌دا ئه‌فسه‌رێكی كه‌مێك گه‌ڵه‌گه‌ت و چاوسه‌وز و دوو پۆلیسی باڵابه‌رز به ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس ده‌یگوازنه‌وه.. ئه‌مه جگه له شۆفێرێك كه ئۆتۆمبێله‌كه لێده‌خوڕێت.. ئه‌فسه‌ره‌كه له پێشه‌وه سوار ده‌بێت و دووپۆلیسه‌كه‌ش له پشته‌وه له‌گه‌ڵ گۆرانی شاعیر سوار ده‌بن. به‌ڕێگادا ده‌ڕۆن..له‌پڕ ئۆتۆمبێله‌كه له گوندێكی نزیكی شاری سه‌ماوه ده‌وه‌ستێت و ئه‌فسه‌ره‌كه داده‌به‌زێت و ده‌ڵێ (وه‌رنه خواره‌وه ئۆتۆمبێله‌كه تێكچووه) ئیدی هه‌موو دێنه خواره‌وه .. شۆفێره‌كه و دوو پۆلیسه‌كه بۆنیتی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و خه‌ریكی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بن..گۆرانیش ده‌هێننه خواره‌وه.. گۆرانی ده‌ڵێ (خه‌مبار ببوو و پاڵم به ئۆتۆمبێله‌كه دا و بۆخۆم ده‌مڕوانیه گونده‌كه، له‌پڕ كچێكی زۆر جوانم بینی كه له پێش ده‌رگا سه‌یری ده‌كردم..كچه‌كه باڵابه‌رزێكی سپیلكه و چاو ره‌ش بوو، تا بڵێی جوان بوو) ئیدی گۆرانی شیعرێكی بۆ دێت و شیعرێك له‌سه‌ر كچه‌كه ده‌نووسێت.. گۆران ده‌به‌نه گرتووخانه‌كه‌ی باشوور..له‌وێ له‌گه‌ڵ كوردێك به‌یه‌كه‌وه ده‌بن و ده‌بن به براده‌ر..رۆژێك گۆران به براده‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ (ئه‌م شیعره‌م له‌سه‌ر كچێك نووسیوه بزانه چۆنه؟) شیعره‌كه‌ی بۆ ده‌خوێنێته‌وه كه له‌سه‌ر كچه‌كه‌ی گوندی نووسی بوو. دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه براده‌ره‌كه‌ی به گۆرانی ده‌ڵێ (ئه‌م شیعره‌ت له‌سه‌ر چ كچێك نووسیوه؟) ئه‌ویش به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن ئۆتۆمبێلیان تێكچووه و له گونده‌كه كچه‌كه‌ی بینیوه و شیعره‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسیوه، ئینجا براده‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ
- بوه‌سته بوه‌سته، به ئۆتۆمبێلێك هاتن بۆ ئێره كه ئه‌فسه‌رێك و دوو پۆلیس و شۆفێرێك بوون؟
- به‌ڵێ
- ئه‌فسه‌ره‌كه كه‌مێك گه‌ڵه‌گه‌ت و چاوسه‌وز بوو؟
- به‌ڵێ
- دوو پۆلیسه‌كه هه‌ردووكیان باڵابه‌رز بوو؟
- به‌ڵێ
-له گوندێكی بچووكی نزیكی سه‌ماوه ئۆتۆمبێله‌كه‌تان تێكچوو
- به‌ڵێ
- كچه‌كه له پێش ده‌رگا سه‌یری ده‌كردی و كچێكی باڵابه‌رزێكی سپیلكه و چاو ره‌ش بوو، تا بڵێی جوان بوو؟
- به‌ڵێ
- ئێ برا منیش هه‌ر رێك وه‌ك تۆ و به‌رێگای تۆ و به‌شێوه‌ی تۆ هاتمه ئێره، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له به‌غداوه ده‌هێنرێنه ئێره كه به‌م رێگایه و به‌مشێوه‌یه دێن و هه‌مووشیان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌و گونده تێكده‌چێت، ئه‌و كچه‌ی كه له گونده‌كه‌ش سه‌یری ده‌كردی ئه‌وه‌ی سه‌یری تۆی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو عیلاقه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌یه، بۆیه هه‌موو زیندانییه‌كان به‌و گونده‌دا ده‌هێنێته ئێره و بۆ بینینی كچه‌كه‌ش به قودره‌تی قادری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌و گونده ده‌شكێت.
No comments:
Post a Comment