ئەو میوزیك ژەنە بەتوانایەی لە سالی 1977 لەشاری هەولێر لەدایك بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواتر پەیمانگای هونەرە جوانەكان بەشی میوزیكی تەواوكردووە دواتر بۆ زیاتر پەرەدان بە هونەرەكەی لە ساڵی 2002 ڕوودەكاتە هەندەران و لە وڵاتی بەریتانیا، نیشتەجێ دەبێ بۆ زیاتر دواندن و وردبوونەوە لەكارەكانی چەند پرسیارێكمان ئاراستە كردو بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی داینەوە:
* زیرەك ژێدار بۆچی ڕووی لەهەندەران كرد؟
- ئەوەی كەمنی هاندا بۆ چوونم بۆ هەندەران زیاتر خۆشەویستیم بۆ كارەكەم بوو ویستم تەواوی توانام بۆ كارەكەم تەرخان بكەم سوپاس بۆ خوا كە گەیشتمە تەواوی ئاواتەكانم كە توانیم یارمەتی زۆربەی هونەرمەندان بدەم وەك میوزیك ژەن و ئاوازدانەر.
* لە هەندەران لەگەڵ كێ كاردەكەی؟
- من لەوێ بەڕێوەبەری ڕێكخراوی دەهۆڵم و سەرپەرشتی كاری گرووپی میوزیكی (دژ بە رەگەز پەرستیم) و لەهەمان كاتدا مامۆستای میوزیكم لە قوتابخانەكانی بەریتانیا، ئێستاش بەڕێوەبەری كارەكانی هونەرمەند (ئەیوب عەلی)م.
* باسی هونەرمەند (ئەیوب عەلی)ت كرد چۆن بوو ئەیوبت هەڵبژارد؟
- لەگەڵ ئەوەی كە لەیەك شار دەژین لەهەمان كاتدا هاوڕێیەكی نزیكمەو زۆرم خۆشدەوێت داوای لێكردم یارمەتی بدەم بەهۆی سەرقاڵی كارەكانی منیش بە خۆشحاڵیەوە قبوڵم كرد.
* بە چ هۆكارێك گەڕایتەوە بۆ كوردستان؟
- من لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی تر (گۆران كامیل و هونەرمەند ئەیوب عەلی) و بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری بەنیازی پڕۆژەیەكی گەورەین، بەڵام تائێستا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگیراوە كە دڵنیام ئەم پڕۆژە دەبێتە یەكێك لەو پڕۆژانەی كە تەواوی هونەرمەندان و هونەردۆستان دڵخۆشدەبن بەم پڕۆژەیە و كێشەی كۆپیكردن و كاری هونەرمەندان چارەسەر دەكات.
* زیرەك ژێدار تاچەند هاوكاربووە بۆ هونەرمەندان تایبەت هونەرمەندە ئیسلامییەكان؟
- لە ڕاستیدا من یارمەتی زۆرێك لە هونەرمەندانی ئێرە و ئەوروپام داوە بە تایبەت هونەرمەندە ئیسلامییەكان بۆمن فەرقیان نییە، من لەبەریتانیا چەندین كۆنسێرتم بۆ گرووپی بارانی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان كردووە بۆ برادەرانی یەكگرتوو لقی بەریتانیا كارم زۆر كردووە بە شانازییەوە.

No comments:
Post a Comment