لاوانی كوردستان- ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌پێشه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ن له‌ڕووی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌وه، به‌جۆرێك كه داهاتی ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له داهاتی سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه زۆرتره. به‌پێی ئاماره‌كان له ساڵی رابردوودا (2009) داهاتی ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر له داهاتی ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی بۆ نموونه سیاسی یان وه‌رزشی یان ئابووری زۆرتربووه. بۆیه له ماڵپه‌ڕی لاوانی كوردستانه‌وه داهاتی گه‌وره‌ترین پێنج ماڵپه‌ڕی جیهانتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه هه‌ر پێنجیان ماڵپه‌ڕی كۆمه‌لایه‌تین، ماڵپه‌ڕه‌كانیش بریتین له ماڵپه‌ڕی (فه‌یس بووك، مای سپایس، تویته‌ر، یاهوو، یوتوب)، فه‌رموون داهاتی ئه‌و پێنج گه‌وره ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بخوێننه‌وه:
یه‌كه‌م: ماڵپه‌ڕی فه‌یس بووك له ساڵی 2009 داهاته‌كه‌ی 550 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بووه، فه‌یس بووك ئێستا خاوه‌نی زیاتر له 400 ملیۆن به‌كاربه‌ره.
دووه‌م: ماڵپه‌ڕی مای سپایس داهاته‌كه‌ی له ساڵی رابردوودا 465 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بووه و ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئێستا خاوه‌نی 85 ملیۆن به‌كاربه‌ره.
سێیه‌م: ماڵپه‌ڕی تویته‌ر (به‌پێی پێشبینییه‌كان) له كۆتایی ئه‌مساڵدا (2010) داهاته‌كه‌ی ده‌گاته140 ملیۆن دۆلار و ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئێستا 779 هه‌زار به‌كاربه‌ری هه‌یه.
چواره‌م: ماڵپه‌ڕی یاهوو له چاریه‌كی ئه‌مساڵدا داهاته‌كه‌ی گه‌یشته 162 ملیۆن دۆلار.
پێنجه‌م: ماڵپه‌ڕی یوتوب كه سه‌ر به ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگ (گوگڵ)ه له ساڵی رابردوودا داهاته‌كه‌ی گه‌یشته 727 ملیۆم دۆلاری ئه‌مریكی.



No comments:
Post a Comment