Powered By Blogger

Tuesday, May 10, 2011

كاری گه‌ری ته‌كنه‌ لۆژیا له‌ بواری گۆرانی و موسیك




پێشكەوتنی تەكنە لۆژیا لە بواری هونەریش گۆڕانكاریەكی زۆری بەم بوارە داهیناوە ,  هونەرمەندانی كورد لەسەرەتای تۆماركردن و وینەگرتن و مۆنتاژ كردنی گۆرانیە كانیان بە ماندو بوو نێكی زۆرو كاتێكی زۆرو ئامرازی تری بەكارهیناوە بۆ ئامادە كردنی گۆرانیە كانیان . ئیمە كە تەنها باس لە هونەری گۆرانی و موزیك و وێنە گرتنە كەی ئەكەین , هەرجەندە تەكنە لۆژیا لە هەموو بوارە كانی تری هونەر  پێشكە وتنێكی بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێ . وە بەبۆجونی خۆم تۆماركردنی گۆرانی بە 3 زەمەن تێپەڕیوە 1\زەمەنی قەوان 2\زەمەنی تسجیل 3\زەمەنی كۆمپیوتەر .
1. لە ساڵانی 1960 تا 1980 گۆرانیەكان تەنها بە قەوان تۆمارئەكران لە گەڵ میكسەرێكی سادە تەنها ئامێرەكانی موزیك و دەنگی گۆرانیبێژەكە و زیادە و كەم كردنی دەنگەكانی ڕێكدەخست . وە(make) لاقیتەیەكی بەناوی (بوقی ) كۆیلیكی بچوكی بێهێز بە ڵا م بۆ ئەم سەردەم وەسیلەیەكی باش بوو بۆ گواستنەوەی دەنگ بۆ سەر قەوانەكە لە ڕێگەی میكسەرەوە ,وە هەموو ژەنیارەكان كۆئەبوونەوە لەژورێكا لەیەك كاتدا لەگەڵ گۆرانی بێژەكە گۆرانیەكە تۆمار ئەكرا , هەرگۆرانیەك نزیكەی 10 جار دوبارە دەكراوە لەبەرئەوەی هەر (عازف ) ژەنیاریك لەكاتی ژەنینی موسیكەكەی نەشازی بكردبا هەموو گۆرانیەكە دووبارە لە سەرەتاوە دەست پێبكرێتەوە , بۆیە زۆر بەزەحمەت تۆمار ئەكرا, وە بۆئاهەنك گێران تە نها تەپڵ و نای و گۆرانی بێژەكە ئاهەنگیان ساز دەكرد بە هۆی نەبونی ئامێری دەنگی .
2. لە ساڵانی 1980 تا 2000 تۆماركردنی گۆرانی پەرەی سەند بەهاتنی ئامێری موزیكی (Yamaha) كە تەنها یەك ژەنیار كاری دروست كردنی گۆرانیەكەی ئامادە دەكرد,وە دەنگی هەموو ئامێرە موسیكەكانی تیابوو , وە میكسەری (montarbo) ی ئیتاڵی پێشكەوتو تربو لەمیكسەرە سادەكانی پێشو ئەم جۆرە  دەنگدانەوەی تیابوو (صدی)  وە (سماعە) ی لەگەڵ بوو (books) بۆ كاتی ئاهەنگ گێڕان  بەكۆی زەماوەن گێڕان گوێ بیستی مۆسیك و گۆرانیبێژە كە ئەبوون , بەڵام سماعەكان هێزی دەنگدانەوەیان كەم بوو , وە جۆرە (make) لاقیتەیەكی پێشكەوتوو بەناوی (shur) پەیدابوو . كەمیك لە خەمی هونەرمەندانی كەم كردەوە , وە كاری تۆماركردن پەرەی سەند كە ژوریكی دیوار داپۆشراو بە قوماشی ئەستور داپۆشراو بۆ ئەوەی دەنگدانەوەی نەبێ , بەڵام هێشتا كیشە ی تۆماركردنی كۆرانی ماوە.
3. زەمەنی كۆمپیوتەرو پێشكەوتنی تەكنە لۆژیا زۆرترین كاتی بۆ هونەرمەندان كەم كردەوە بۆ تۆماركردنی بەرهەمەكانیان ئەگەر ماوەی  دوو رۆژ بۆ تۆماركردنی گۆرانیك كە ڕێك و پێكیش نەبوو كەم و كوڕی تیابوو بەرلە ئەم پێشكەوتنە ئیستا تەنها بە دوو كات ژمێر گۆرانیەك تۆمار ئەكەین كە زۆر بەپاكی بێ ئەوەی هیچ هەوایەكی هەبێ ,چەندین بەرنامە تا ئیستا بۆ تۆماركردنی گۆرانی دانراوە كە هەر ئەندازیاری دەنگێك بەكاریهێناوە یا بە ڕای ئەو لە بەرنامەكەی تر باشترە ,بەڵا م گشت بەرنامە كانی دەنگ خزمەتێكی زۆری تۆماری دەنگ دەكەن بەتایبەت بەرنامە (ئۆرجینال ) ە كان , لەبەرئەوەی بەرنامە كۆپی كراوەكان زۆر جار توشی وەستانمان ئەكات لەمیانی تۆماركردندا , هەرچەندە بڕی 800$ كڕینی برنامەیەكی ئۆرگیناڵە بەڵام خزمەتگوزاریەكی هێندە سود بەخشە بەرای من زۆرهەرزانە , بەرنامەی كیوباس (kubass) پرۆتۆڵ (protol) كولپرۆ (kulpro)  وە بۆ تۆماركردنی مۆسیقاكە سەرە تا ریتمەكە (ئیقاع) دادەنرێت (داخل) دەكریت لە هێڵێك دوایی بێز (bazz ) دوایی كۆرد دوایی یەكەیەكەی موزیكەكان ئنجا دەنگی گۆرانی بێژەكە لە كۆتایی رێكخستنی هەمو ئەوانەی كە داخلكران ئنجا ئەگواسترێتەوە بۆ سەر (cd) كە ئەمەش یەكێكە لەو پێشكەوتنە گەورەی تەكنەلۆژیا كە پێشو لەكاسیت تۆماردەكرا وە كیشەی زۆربوو,جۆری میكسەری ( daynacord) داینا كۆرد بۆ ئاهەنگ گێڕان زۆرباشە لەبەر توانای هێزێكی زۆری هەیە بۆ بڵاو بونەوەی دەنگ و سەدان جۆری (Efect) (صدی) دەنگدانەوەی تیایە ئەمەش هاوكاری كردنی هونەرمەندەكەیە بۆ خۆشكردنی دەنگە كەو هاوكاری كردنی گۆرانی بێژەكەیە كە ماندوی ناكات ,وە 2 جۆر دەنگدانەوان هەیە 1\دەنگدانەوە وەك هۆڵ واتە دەنگەكە بەیەك جار بڵاو دەبێتەوە .2\دەنگدانەوەی بۆچەند جاریك واتە ووشەیەك بۆ زیاتر لە 10 جار دوبارە دەبێتەوە .وە میكسەری (دیجیتاڵ كۆرگ) باشترین میكسەرە لەبەرئەوەی زیاتر لە 30 خەتی ئامیری موزیك و گۆرانی بێژو كۆرس وەردەگری . بەرای من تەكنەلۆژیاو كۆمپیوتەر خزمەتێكی زۆری هونەرمەندانی میوزیك ژەنوو گۆرانی بێژان , وەبەهیوای زیاتر پێشكەوتنی بواری تەكنە لۆژیاو كۆمپیوتەرو بەرنامەكانی تۆماركردنی موزیك و گۆرانی بەتایبەت كورد بۆ پێشخستنی هونەری كوردی .



No comments:

Post a Comment