Powered By Blogger

Wednesday, July 13, 2011

ئه‌و كه‌سه‌ى تابلۆى بیكاسوى دزیوه‌ ده‌ستگیركرا

ده‌سته‌لاتدارانى ئه‌منى ڕایانگه‌یاند ، كه‌ پۆلیس ئاماده‌یه‌ ئه‌و تابلۆیه‌ى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووى ئیسپانى
 . بابلو بیكاسو كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌ پێشانگاى هونه‌رى له‌ سان فرانسیسكۆ له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكى دزراوه‌ ، بگه‌ڕێنێته‌وه‌ پێشانگاكه‌ .
پۆلیس توانى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیربكات كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینى تابلۆه‌كه‌ ، وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیسی له‌ سان فرانسیسكۆ ڕایگه‌یاند ، مارك لوجوى ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه‌ تابلوه‌كه‌ى دزیبوو له‌ هوتێلى نابا له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا ده‌ستگیركرا .
كه‌سانى نێو پێشانگاكه‌ وتیان: ناوبراو له‌كاتێكى نادیاردا هاتووته‌ ناو پێشانگاكه‌ ، وه‌ له‌كاتى دانانى تابلوه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى نمایشكردنى ناوبراو هه‌ڵساوه‌ به‌ دزینى .
جێی باسه‌ ئه‌م تابلوه‌ به‌ناوى “سه‌رى ئافره‌ت”ه‌ له‌ سالى 1965 له‌لایه‌ن بیكاسوه‌ وێنه‌ى كێشراوه‌ ، به‌هاكه‌شی ده‌گاته‌ 275 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى.
....زیاتر بخوێنه‌

باليف_سه‌رینی فه‌یس بووكیش كه‌وته‌ بازاڕ

هونه‌رمه‌ندان و دیزاینه‌ران ، له‌ نێوان ئه‌و دیزاین وكاره‌ هونه‌رییانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ له‌ بواری ته‌كنۆلۆژیان دروستی ده‌كه‌ن و به‌رهه‌م ده‌هێنن ، ئه‌مجاره‌یان ، چه‌ند سه‌رینكێیان به‌ شێوه‌ی جۆراجۆر دروستكردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌رینێكه‌ به‌ ناوی فه‌یس بووك.
به‌ پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ری ” بۆڕنانیوز”، دروستكردنی ئه‌و ” سه‌رینه‌” له‌ شێوه‌ی ” فه‌یس بووك”، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ جێی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووانی ئه‌م تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌
دیزاینه‌رانی ئه‌و شێوه‌ “سه‌رینانه‌” له‌ رێگای توانا هونه‌رییه‌كانیانه‌وه‌ ، چه‌ند دیزاینی سه‌رنج راكێش له‌ سه‌ر شێوه‌ی ” فه‌یس بووك” دروستكردووه.‌.
....زیاتر بخوێنه‌

Saturday, June 4, 2011

فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ عود

 به‌شداری 30 ژه‌نیاری ئامێری عود، 12مین خولی فیستیڤاڵی عود له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌رِه‌نسا به‌رِێوه‌ده‌چێت
ماڵپه‌رِی رادیۆی سه‌وا بڵاویكردۆته‌وه‌، فیستیڤاڵی عود كه‌ ساڵانه‌ په‌یمانگای جیهانی عه‌ره‌بی له‌ پاریس سازی ده‌كات، له‌ 8-18 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2011 به‌رِێوه‌ده‌چێت.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا سی موزیكژه‌نی عه‌ره‌ب و ئه‌وروپی، به‌رهه‌مه‌ موزیكییه‌كانیان له‌ شه‌ش ئاهه‌نگدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئامێری عود، یه‌كێك له‌ ئامێره‌ موزیكییه‌ ژێداره‌كانه‌ و به‌ ئامێرێكیی رۆژهه‌ڵاتی ناسراوه ‌.  

....زیاتر بخوێنه‌

Thursday, June 2, 2011

الفنان حازم بنديان (للتآخي):المسيرة الفنية في كوردستان في قمة التقدم والازدهار

7

 الفنان حازم بنديان (للتآخي):المسيرة الفنية في كوردستان في قمة التقدم والازدهار

اربيل - تارا محمد
الفنان الغنائي حازم بنديان، دخل عالم الفن بشكل عفوي له عدة اعمال ناجحة من ناحية الموسيقى والغناء، انه من مواليد مدينة اربيل خريج المعهد الفني عام 2006 ويعمل حاليا موظفاً في مديرية فن الموسيقى وفي نفس الوقت يدرس في كلية الآداب قسم الاعلام.
 *خلال تعاملك مع فن الغناء و الموسيقى، كيف تقيم المسيرة الفنية في كوردستان؟
-المسيرة الفنية في كوردستان مسيرة في قمة التقدم والازدهار، وترجع كل تلك التطورات الى تقدم التكنلوجيا في المنطقة، واتمنى ان تتطور اكثر واكثر بجهد من فنانين الشباب في تلك المسيرة.
*الى أي مدى انت متفائل بمستقبل الفنانين الشباب؟
-لدي امل بلا حدود باعمال و انجاز الفنانين الشباب، واتمنى ان يبتعدوا عن اداء الفن الغربي.
*وجود الكليبات داخل الاغاني الى أي مدى ضروري ؟
-في الحقيقة ظهور الكليبات مع الاغاني لها دور فعال في جميع المشاهد، بشرط ان يعبر الكليب عن كلمات الاغاني، ولن يهدف لعرض بنات فقط.
*في رايك هل قامت وزارة الثقافة و الجهات المعنية بمساندة الفنانين من الناحية المادية و المعنوية؟
- وزارة الثقافة والشباب قدمت الكثير من التسهيلات والمساعدات للفنانين بصورة عامة، من هنا اتمنى ان تكون معاونة و مساندة الفنان على اساس الكفاءة والمهارة وليس على اساس العلاقات الشخصية، واثناء الرحلات السنوية للفنانين الى خارج البلاد آمل يكون ارسالهم دون تمييز.
*مامشاريعك المستقبلية؟
- في الايام القليلة القادمة سأقوم بتسجيل اغنية جديدة، وهي من الحان و موسيقى الاستاذ احمد رواندوزي، وكلمات(خاله رش

....زیاتر بخوێنه‌

Wednesday, June 1, 2011

هونەرمەند عومەر چاوشین دوای 44 سال لەخزمەتی هونەر لەحەمامێكدا دەخەوێت

.هونەرمەند وەكو مۆمێك وایە سووتانی بۆ خۆیەتی و رووناكی بۆ خەڵكە.
دوای 44 سال لەخزمەتی شانۆو دراماو سینەما ئێستا هونەرمەند عومەر چاوشین شوێنێك نیە تێیدا بحەوێتەوە ماوەیەك بەر لەئێستا لەكۆڵان و سەرشەقامەكان و ئێستاش لەحەمامی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر دەخەوێت!!

ئەوە چ بێڕێزیەكە بەتایبەتی وەزارەتی رۆشنبیری بەرامبەر بە هونەرمەندێكی وەكو عومەر چاوشین كە سالانێكی دوورو درێژە تەمەنی خۆی لەپێناو هونەرەكەیدا تەرخانكردووە كاتێك ئەو لەدراماو سەر شانۆكاندا رۆڵی ئافرەتی دەبینی كەم كەس هەبوو ئەو قوربانیە بدات بۆ پێشخستنی هونەری نەتەوەكەی. كەم كەس هەیە ئاشنا نەبێت بەو كارە هونەریانەی كە لەگەڵا هورنەمەندی ناسراو(حاجی مەكی) بەشداری نەكردبێت.

(چاوشین) خاوەنی دەیان خەلاتی هونەریە كە لەفیستیڤاڵەكانی هونەریدا پێیبەخشراوە.. لەم دواییەشدا رۆڵی سەرەكی بینی لە فیلمی(سرتە لەگەڵ با) دا كەچی (شەهرام عەلیدی) دەرهێنەری فیلمەكە بۆ بەشداریكردن لە فیستیڤاڵەكاندا بەشداری پێنەكردووەو تەنانەت لەفیستیڤاڵی فەرەنسا بەبی ئامادەبوونی (عومەر چاوشین) بەباشترین ئەكتەر هەڵبژێرداوە و تائێستاش نازانێت خەلاتەكەی چی بووە؟
....زیاتر بخوێنه‌

Monday, May 30, 2011

كاریگەری خراپی مۆبایل و بورجەكانی مۆبایل

بە هۆی بازاڕگەرمی كۆمپانیاكانی تەلەفۆنی مۆبایل و زۆربوونی بەكارهێنەرانی ئەو ئامێرە، ئێستا كوچەو كۆڵانەكانی ئەم وڵاتە پڕبوون لە بورجی پەخشكردنی شەپۆلی تۆڕەكانی مۆبایل، هەندێك كەس بیر لە كاریگەرییە خراپەكانی دەكاتەوەو هەندێكیش گوێی پێنادات.
بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی بورجەكانی پەخشكردنی شەپۆلەكانی تەلەفۆنی مۆبایل كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دروستدەكەن. ئەوەش بەپێی چەند لێكۆڵینەوەیەك كە لەسەر مانگا كراون، هەروەها چەند لێكۆڵینەوەیەكیش كە لە ساڵی 2007 كراون، بۆ پێوانی ئەو رێژەیەی ماددە كیمیاییەكانی مۆخ دەریدەدات، ئەو لێكۆلینەوانە ئاشكرایانكردووە كە 25%ی ئەو كەسانەی لە دووری كەمتر لە 300 مەتر لە بورجەكانی مۆبایل نیشتەجێن، كاریگەری خراپ لەسەر گۆڕانی تێكڕای هۆرمۆنەكانیان دروستدەبێ، زیاتر لە 100 زانای پزیشكیش لە زانكۆكانی هارڤارد و بۆستن لە ئەمەریكا پێیانوایە بورجەكانی مۆبایل سەرچاوەیەكی ترسناكی تیشكدەرن.
ئایا دەبێتە هۆی دروستبوونی شێرپەنجە؟ 
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە شاری نایلای ئەڵمانیا كراوە، دەركەوتووە ئەوانەی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەسەریەك نزیكتر لە دووری 300 مەترەوە لەبورجەكانی مۆبایل دەژین، ئامادەیی تووشبوونیان بەنەخۆشی شێرپەنجە سێ هێندە زیاترە لەو كەسانەی لە دووری زیاتر لە 300 مەترەوە لە بورجەكانی مۆبایل دەژین.
چۆنیەتی خۆپاراستن
زۆربەی لێكۆڵینەوانەوەكان ئامۆژگاری دەكەن بە دوورخستنەوەی بورجەكان بە دووری 400 مەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵك، كە ئەوە دوورییەكی تەواو بێ زیانە. هەروەها دەڵێن بورجەكان هەموویان وەك یەك زیانیان نییەو جیاوازیان هەیە بەپێی رێژەی ئەو شەپۆلانەی بڵاویدەكەنەوە، مەترسییەكەش بەوە ئاماژەی پێكراوە كە ئەگەر رێژەی شەپۆل یان تیشك لە ماڵێكدا كە تۆڕی وایەرلێسی ئینتەرنێتی تێدا نەبێ زیاتر بێ لە 100 مللی ڤۆڵت ئەوا مانای ئەوەیە رێژەكە مەترسیدارە.
كاریگەری مۆبایل لەسەر تەندروستی
ئەو تیشكانەی لە مۆبایلەوە دەردەچن بریتین لە تیشكی كارۆمۆگناتیسی، چونكە كۆمپانیاكانی مۆبایل كار لەسەر شەپۆلەكانی مایكرۆیی دەكەن بۆ ناردن و پێشوازیكردنی قسەكردن، لە جیهاندا چەندین لێكۆڵینەوەی تایبەت كراوە بۆ راددەی كاریگەری خراپی بەكارهێنانی تەلەفۆنی مۆبایل لەسەر تەندروستی مرۆڤ، چونكە ئێستا زیاتر لە 4 ملیار و 300 ملیۆن بەكارهێنەری مۆبایل لە جیهاندا هەیە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاریگەری خراپی بەكارهێنانی مۆبایلی كەمكردووەتەوە، بەڵام رێكخراوە مەدەنییە تەندروستییەكان بەردەوام هۆشداری دەدەن لەبارەی كاریگەرییە خراپەكانی بەكارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەیەكی زۆر.
مەترسییەكانی بەكارهێنانی تەلەفۆنی مۆبایل
تائێستا بەڵگەی یەكلاكەرەوە لە بەردەستدا نییە كە ئاشكرای بكات مەترسییەكان چین، بەڵام هەندێك رێكخراوی تەندروستی ئەم زانیارییانەیان خستووەتەڕوو:
- لەكاتی بەكارهێنانی مۆبایلدا پەستانی خوێن بە شێوەیەكی كەم بەرزدەبێتەوە و دوای تەواوبوونی پەیوەندییەكە دەگەڕێتەوە باری پێشتر.
- پلەی گەرمی مۆخ بەرزدەبێتەوە و دوای بەكارهێنانەكە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی.
- بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر مرۆڤ ماندوو دەكات.
- هەندێك لێكۆڵینەوەی سویدی دەڵێن زۆر بەكارهێنانی، لوویەك لەسەر دەماری هەشتەم دروستدەكات.
بەپێی سەرچاوەكان تائێستا بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا نییە كە بەكارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی دروستكردنی شێرپەنجە یان خراپكردنی بەشێك لە مۆخ.
رێنمایی بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایل 
- دوورخستنەوەی مۆبایل بە دووری 20 سانتیمەتر لە كەللەی سەرەوە تیشكەكان بە رێژەی 98%كەمدەكاتەوە.
- بەكارهێنانی هێدفۆن تیشكەكان كەمدەكاتەوە، بەڵام هەندێك لێكۆڵینەوەش دەڵێن هێدفۆن راستەوخۆ تیشكەكان بۆ ناو مۆخ دەگوازێتەوە.
- هەندێك ئامێری مۆبایل تەكنۆلۆژیایان تێدا بەكارهێنراوە بۆ كەمكردنەوەی رادەی تیشكەكان لەوانەیە بەكارهێنانیان باشتر بێ لە جۆرەكانی دیكە.
- پێویستە منداڵ بە دوور بگیرێ لە بەكارهێنانی مۆبایل لەبەرئەوەی تێكڕای مژینی تیشكەكان لە منداڵدا زۆر زیاترە لە كەسێكی پێگەیشتوودا.
.
....زیاتر بخوێنه‌

عەبدوللا زێڕین وەغەركر

دوونێ هونەرمەندێ بەرنیاسێ كورد عەبدوللا زێڕین د رۆژا وەغەرا تەحسین تەهای دا ل 28/5 چۆ بە ردلۆڤانیا حودێ. ئەڤ هەردوو سترانبێژ خەڵكی ئامێدیێ بوون، وەغەرا وان كەفتە د ئێك رۆژدا.
موزیكژەن جەمال محەممەد ئەدیب ئامێدیی، سەروكێ تیپا دهۆكی یا موزیكی ، كو ئێك ژ هەڤالێن هونەرمەندێ وەغەركری عەبدوللا زێڕین بوو بۆ (رووداو) دبێژی" عەبدوللا زێڕین گەلەك حەز ژ هونەری دكر و ژ حەزا وی بۆ كارێن هونەری ل سالێن هەشتێیا ستۆدیۆیەك ل مالا خۆ دا دروستكر و چەندین بەرهەمێن هونەری تێدا تۆماركرن".
 زێدەباری بەلافكرنا ب دەهان بەرهەمان ژ سیدی و كاسێتان، عەبدوللا زێرین چەندین سترانێن دووقۆلی ژی دگەل هونەرمەندێن نەمر مریم خان، گولبهار ، نەسرین شێروان گوتینە. جەمال محەمەد دبێژی" ل 2008 دووماهیك بەرهەمێ وی كاسێتەك بوو من گەلەك كار دوی بەرهەمیدا كر، ئەوی بەرهەمی ژی گەلەك دەنگ ڤە دا". ئەو هەڤالێ عەبدوللا زێڕینی دبێژی " دەمەكێ درێژبوو تووشی نەخوشییەكا هەستیكا ببوو، پاشی بالانسا لاشی وی ژی گەلەك تێكدچۆ، هەرچەندە چەندین جاران بو چارەسەریا نەخوشیێن خوە دچۆ ئەلمانیا، بەلێ چارەسەری ڤەنەدیت و ئەو نەخۆشی بوونە ئەگەر كو گیانێ خوە ژ دەست بدەت".
هونەرمەند ئەمیر سدیق رێڤەبەرێ هونەرێ موزیكی ل دهوكێ بۆ (رووداو) دبێژی" دەمژمێر 9ی سپێدەهیا رۆژا 28/5 هونەرمەند عەبدوللا زێرین ل باژارێ دهۆكێ گیانێ خوە ژ دەستدا، بشتی تاقیكرنێن لەشێ وی هاتینەكرن پاشان ل گۆرستانا شاخكێ هاتە ڤەشارتن".
هورنەمەندێ مەزن تەحسین تەها ژی ل سالا 1942 ل باژارێ ئامێدیێ ژدایكبوو، پشتی پەیمانگەها هونەرێن جوان تمام كری پڕانیا ژیانا خوە بو خزمەتا هونەرێ كوردی تەرخانكر، ل هەمان رۆژ ل سالا 1996 ( 28/5/1996) ل وەلاتێ هولەندا ب نەخۆشیێ چۆ بەدلوڤانیا خودێ . ئیدی ئامێدیێ د وێ رۆژێدا دوو تازی و بەهی هەنە.
هونەرمەند عەبدوللا زێرین فەرمانبەرێ رێڤەبەریا هونەرێ موزیكێ بوو ل دهۆكێ. ئەمیر دبێژی" ئێك ژوان هونەرمەندانە خزمەتەكا مەزن یا هونەرێ كریە و ل سالێن حەفتیا و تا دووماهیك رۆژ ل ژیانا خوە خزمەتا هونەرێ كوردی كریە".
هونەرمەند عەبدوللا زێرین ل سالا 1956 ل باژارێ ئامێدیێ هاتییە سەردونیایێ ل سالێن حەفتیان دەست ب ستران گوتنێ كریە، پشتی سەرهەلدانێ بۆ چەندین سالا دچیتە دەرڤەی وەلاتی و ل سالا 2004 ڤەدگەڕیتەڤە كوردستانێ و ل باژارێ دهۆكێ دبیتە جێگرێ سەرۆكێ تیپا دهۆك یا موزیكی و پاشان دبیتە فەرمانبەر ل رێڤەبەریا هونەرێ موزیكی ل دهوكێ.
تەرمێ ب ئامادەبوونا كەسوكار و هەڤالێن وی ل دهۆكێ هاتە ڤەشارتن.
....زیاتر بخوێنه‌