Powered By Blogger

Wednesday, July 13, 2011

ئه‌و كه‌سه‌ى تابلۆى بیكاسوى دزیوه‌ ده‌ستگیركرا

ده‌سته‌لاتدارانى ئه‌منى ڕایانگه‌یاند ، كه‌ پۆلیس ئاماده‌یه‌ ئه‌و تابلۆیه‌ى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووى ئیسپانى
 . بابلو بیكاسو كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌ پێشانگاى هونه‌رى له‌ سان فرانسیسكۆ له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكى دزراوه‌ ، بگه‌ڕێنێته‌وه‌ پێشانگاكه‌ .
پۆلیس توانى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیربكات كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینى تابلۆه‌كه‌ ، وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیسی له‌ سان فرانسیسكۆ ڕایگه‌یاند ، مارك لوجوى ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه‌ تابلوه‌كه‌ى دزیبوو له‌ هوتێلى نابا له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا ده‌ستگیركرا .
كه‌سانى نێو پێشانگاكه‌ وتیان: ناوبراو له‌كاتێكى نادیاردا هاتووته‌ ناو پێشانگاكه‌ ، وه‌ له‌كاتى دانانى تابلوه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى نمایشكردنى ناوبراو هه‌ڵساوه‌ به‌ دزینى .
جێی باسه‌ ئه‌م تابلوه‌ به‌ناوى “سه‌رى ئافره‌ت”ه‌ له‌ سالى 1965 له‌لایه‌ن بیكاسوه‌ وێنه‌ى كێشراوه‌ ، به‌هاكه‌شی ده‌گاته‌ 275 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى.
....زیاتر بخوێنه‌

باليف_سه‌رینی فه‌یس بووكیش كه‌وته‌ بازاڕ

هونه‌رمه‌ندان و دیزاینه‌ران ، له‌ نێوان ئه‌و دیزاین وكاره‌ هونه‌رییانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ له‌ بواری ته‌كنۆلۆژیان دروستی ده‌كه‌ن و به‌رهه‌م ده‌هێنن ، ئه‌مجاره‌یان ، چه‌ند سه‌رینكێیان به‌ شێوه‌ی جۆراجۆر دروستكردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌رینێكه‌ به‌ ناوی فه‌یس بووك.
به‌ پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ری ” بۆڕنانیوز”، دروستكردنی ئه‌و ” سه‌رینه‌” له‌ شێوه‌ی ” فه‌یس بووك”، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ جێی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووانی ئه‌م تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌
دیزاینه‌رانی ئه‌و شێوه‌ “سه‌رینانه‌” له‌ رێگای توانا هونه‌رییه‌كانیانه‌وه‌ ، چه‌ند دیزاینی سه‌رنج راكێش له‌ سه‌ر شێوه‌ی ” فه‌یس بووك” دروستكردووه.‌.
....زیاتر بخوێنه‌